بازاڕی گواستنه‌وه‌خوله‌کانی دیکەیاریگا

تا کاروانی یاریکردنی کۆتایی دێت، تادیچ لە ئەژاکس دەمێنێتەوە

یاریگا- یانەی ئەژاکسی هۆڵەندیی گرێبەستی دۆسان تادیچی یاریزانی نوێ کردەوە.

هێرشبەرەکەی ئەژاکس تا کۆتایی ساڵی 2023 لە یانەکەی دەمێنێتەوە. یانەکەی پایتەختی هۆڵەندا ئەمڕۆ دووشەمە ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە دوای ئەو ماوەیە و کۆتایی هاتینی کاروانی یاریکردنی، یاریزانە سڕبییەکە دەچێتە بواری ڕاهێنان و لە ئەکادیمیای ئەژاکس و تا کۆتایی 2026 دەمێنێتەوە.

تادیچی تەمەن 30 ساڵ، پێشتر لە ساوسهامپتۆن یاری کردووە و وەرزی ڕابردووش ڕەگەزێکی گرنگ بوو لە یانەکەی بۆ بردنەوەی دەستکەوتە ناوخۆییەکان و گەشتنیان بە یاری پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ. توانی لە کۆی 56 یاری بە درێسی یانەکەوە 36 گۆڵ تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button