ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

ئەلێگری: تۆپی پێ بیرکاریی نییە هەمیشە 1+1 بکاتە 2، دەکاتە 3، 4، سفریش!

یاریگانێت- ماسیملیانۆ ئەلێرگری ڕاهێنەری یوڤێنتۆس دوای کرانە دەرەوەیان لە چامپیۆنزلیگ لەسەر دەستی ئەژاکس، لە قۆناغی چارەکی کۆتایی، تیشکی خستە سەر خاڵێک.

ڕاهێنەرەکە گوتی: “بە سەرۆکی یانەکەم گوتووە کە پاڵنەرێک نەمێنێت بۆ بەردەوامبوون بردنەوەی نازناوەکان، لە نێوشیاندا چامپیۆنزلیگ، ئەوا ڕۆشتنم باشترە.”

وتیشی یانەیتر هەن لەوان ئامادەتربن، بۆیە بردنەوە هەروا ئاسان نییە.

لە بارەی هێنانی ڕۆناڵدۆوە بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانیان لەپێناو بردنەوەی چامپیۆنزلیگ، وتی: “ڕۆناڵدۆمان هێنا تاوەکوو چانسی بردنەوەمان بەهێزتر بکات، بەڵام تۆپی پێ بیرکاریی نییە کە هەمیشە 1+1 بکاتە 2، بەڵکوو ئەشێ بکاتە 3، 4، یاخود تەنانەت سفریش. هەموان بە گەشتنی ڕۆناڵدۆ چاوەڕوانی بردنەوەی نازناوەکەیان دەکرد، بەڵام بابەتەکە ئەوە نییە. ئەگەر هەروا بیرمان بکردایەتەوە ئەوە هۆشمان لەدەست دەدا.”

ڕاهێنەرەکەی یۆڤی باسی لەو پێکانە زۆرانەش گرت کە لە ماوەیەکی کورتدا بە هەفتەیەک بەرۆکی 6-7 لە یاریزانانی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button