خولهکانی دیکە
دیپای مەرجی جێهێشتنی بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات
یاریگا–
مێمفیس دیپای، هێرشبەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنا ئامادەیە یانەکەی جێبێڵێت، بە مەرجێک ئۆفەری بۆ لە یانەیەکی دیار بێت.
فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە، بلاوگرانا دەیەوێت دەستبەرداری هێرشبەرە هۆڵەندیەکەی بێت، بەڵام ئەو یاریزانە کارگێری یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە، هەر کاتێک ئۆفەری بۆ لە یانەیەکی دیار هات، ئامادەیە یانەکەی جێبێڵێت.
رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە، چاڤی کێشەی لەگەڵ مانەوەی دیپای نیە، بەڵام ئەو یاریزانە بەهۆی زۆری هێرشبەر لە یانەکەی، لەوانەیە کەمترین دەرفەتی بۆ یاریکردن پێبدرێت.