بازاری گواستنەوەفەرەنسا

فەرمی : پاریس ناوەڕاستکارێکی بە ٤٥ ملیۆن یۆرۆ کڕی

یاریگا-یانەی پاریس سان جێرمان لە کۆتا ساتەکانی بازاڕی گواستنەوەدا  لیاندرۆ پاریدیسی گواستەوە ریزەکانی.

پاریدیس یاریزانی زینیت سان پترسبۆرگی رووسی بوو. جگە لە پاریس، ئامانجی یانەی چێڵسی بوو بەڵام بە تەرخانکردنی ٤٥ ملیۆن یۆرۆ، یانەکەی فەڕەنسا ئەو پرسەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە.

پاریدیس لە بۆنەی ناساندنیدا وتی “هەموومان دەزانین پاریس بە یاریزان و ستافەکەیەوە چ پڕۆژەیەکی گەورە و ئامانجی گەورەیان هەیە، منیش هەمان حەز و ئارەزووی ئەوانم هەیە بۆ بردنەوەی ناسناو. زۆر خۆشحاڵم کە لیرەم و پاش ئەزموونی ئیتاڵیا و رووسیا، ئێستا لە پاریس یاری دەکەم”.

لیاندرۆ درێسی ژمارە هەشتی پێدەدرێت و گرێبەستێکی تاوەکو  ٢٠٢٣ واژۆکردووە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close