ئه‌وروپائینگلتەرا

یاریزانێكی دیكەی مانچێستەر سیتی نزیكە لە ئەرسیناڵ

یاریگا-

دوای گابرێل خیسۆسی بەڕازیلی یاریزانێكی دیكەی مانچێستەر سیتی نزیكە لە پەیوەندیكردنی بە یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزیەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئۆلیكساندەر زینچینكۆ نزیكە لە پەیوەندیكردنی بە ڕیزەكانی ئەرسیناڵەوە بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گابرێل خیسۆس بە بڕی 45 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە گەنەرزەوە كرد.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە زینچینكۆ دەیەوێت بەشێوەیەكی بەردەوام یاری بكات ، وەرزی ڕابردوو یاریزانەكە تەنها 15 یاری بەشداری كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button