ئهوروپا
خۆرخی میندیز و خوان لاپۆرتا كۆبوونەوە
یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد خۆرخی میندیزی بەڕێوەبەری كارەكانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و خوان لاپۆرتای سەرۆكی بارسێلۆنا كۆبوونەوە سەبارە بە گواستنەوەی ڕۆناڵدۆ.
بەهۆی بەژداری نەكردنی مانچێستەر یۆنایتد لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كریستیانۆ داوای ڕۆشتن لە یانەكە دەكات.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ئاس میندیز و لاپۆرتا سەبارەت بە چەند ناو كۆبونەوەیان كردووە كە گفتوگۆ بكەن لەسەری ئەوانیش ڕۆبن نیڤیس ، ڕافائیل لیاو ، بێرناردۆ سێلڤا و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.
وەرزی ڕابردوو سەرۆكەكەی بلاوگرانا هەوڵی گواستنەوەی كریستیانۆی دا بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەیانتوانی.