ئیسپانیا

کاتی کلاسیکۆکەی لاس ڤێگاس راگەیەندرا

یاریگا-ئەمڕۆ وادە و کاتی یاری نێوان بارسێلۆنا و ریاڵ مەدرید لە میانەی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ راگەیەندرا.

یارییەکە لە ئەمریکا و لە شاری لاس ڤێگاس ئەنجام دەدرێت، ئەمڕۆش راگەیەندرا کاتژمێر ٤:٠٠ی بەیانی بە کاتی کوردستان ئەنجام دەدرێت ئەمەش بەهۆی جیاوازی ١٣ کاتژمێر لەگەڵ کاتی ئەورووپا.

سەرجەم بلیتەکان بۆ ئەو یارییە فرۆشراون و چاوەڕواندەکرێت سەرەڕای ئەوەی دۆستانەیە   یارییەکی بەهێز و مێژوویی ببینرێت.

کلاسیکۆ پێشوەختەکەی هاوین لە رۆژی ٢٤ی ئەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button