ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: فرانك كیسێ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گواستنەوەی فرانك كیسێ ئەستێرەی پێشووی ئەی سی میلانی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند.

هەژماری فەڕمی بارسێلۆنا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر گواستنەوەی كیسێی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند بە گرێبەستێكی ئازاد و دوای تەواو بوونی گرێبەستەكەی لەگەڵ میلان.

گرێبەستەكەی كیسێ لەگەڵ بلاوگرانا تا ساڵی 2026 دەبێت و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەشی 500 ملیۆن یۆرۆیە.

ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو ناوەڕاستكارە كۆتدیڤواریەكە بە دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەناسێندرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button