ئیتاڵیا

ساکی: دیبالا لە میلان سەرکەوتووتر دەبێت وەک لە ئینتەر

یاریگا-ئاریگۆ ساکی داوا لە پاولۆ دیبالا دەکات رووبکاتە ئەیسی میلان لەبری ئینتەری هاوسێ یان.

دیبالا گرێەستەکەی بەکۆتا هاتووە لەگەڵ یۆڤی و لە ئێستادا یاریزانێکی ئازادە. هەرچەندە، ئینتەر زۆر نزیکە لەو یاریزانە بەڵام ساکی راهێنەری پێشووی رۆسۆنێری وتی “ساڵانێکی زۆر پێش ئێستا داوام لە میلان کرد کە دیبالا بگوازنەوە بەڵام بەقسەیان نەکردم. پێم وایە ئەو زیاتر گونجاوە بۆ میلان چونکە شێوازی یاریکردنی ئەوان رێخۆشکەرە بۆ هێرشبەری قوڵ، پێویستیشە زیاتر بوونی هەبێت لەنێو یاریگا و زیاتر بگەڕێتەوە دواوە چونکە تۆپی پێی مۆدێرن هەمووی جوڵەیە”.

جگە لە دیبالا، ناوی هەریەک لە مارکۆ ئاسێنسیۆ، ریناتۆ سانچێز و نیکۆڵۆ زانیۆلۆ بە میلانەوە بەستراونەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button