ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

یانەی چێڵسی دەستی بە جموجۆڵ کردووە

یاریگا
کارگێری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەستی بە جموجۆڵ کردووە لە بازاری گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان و بۆ ئەم مەبەستەش چەند یاریزانێکیان کردووەتەوە ئامانج.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشكرای کردووە، یانە لەندەنیەکە لەسەر هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ گواستنەوەی ماتیاس دێ لیخت بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی یۆڤێنتۆس، بەڵام یانە ئیتاڵیەکە داوای پارەیەکی خەیاڵی بەرامبەر بەرگریکارەکەی دەکات. لەلایەکی دیکەوە بلوز دەیەوێت لە ئەگەری شکستهێنان لە گواستنەوەی بەرگریکارە هۆڵەندیەکە خانمە پیرەکە، هەوڵ بۆ گواستنەوەی ناتان ئاکێ هاونیشتیمانی لە یانەی مانچێستەر سیتی بدات.

رۆمانۆ بڵاویشی کردووەتەوە یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی چێڵسی، ژول کوندێ بەرگریکاری یانەی سێڤییایە، کە ئەو یانەیەش بەرامبەر دەستبەرداربوونی داوای 60 ملیۆن یۆرۆ دەکات، هەرچەندە ئەو یاریزانە دەیەوێت وەرزی داهاتوو یاری بۆ بارسێلۆنا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button