ئیتاڵیائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلان لە نێوان ئاسێنسیۆ و زیاش یەکێکیانی هەڵبژاردووە

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان هەوڵەکانی چڕدەکاتەوە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک و خۆیشی یەکلاکردووەتەوە.

رۆسۆنێری، تواناکان سڤێن بۆتمانی بەرگریکاری لەدەستدا، بەهۆی ئەوەی ئامادەنەبوو ئەو بڕە پارەیە لە بەرگریکارێک خەرجبکات و لەبری ئەوە دەیەوێت هێڵی پێشەوەی باشتربکات.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، بریکارەکەی حەکیم زیاش ئەو یاریزانەی پێشکەشی میلان کردووە تاوەکو بۆ وەرزێک بە خواستن یارییان بۆ بکات لەگەڵ بژاردەی گواستنەوەی یەکجارەکەی دوای ئەو وەرزە، بەڵام میلان بڕیاریداوە مارکۆ ئاسێنسیۆی هێرشبەری ریاڵ مەدرید  بەیەکجاری بگوازێتەوە چونکە تەمەنی تەنها ٢٦ ساڵە و یەک وەرزیش لە گرێبەستەکەی ماوە، هەربۆیە چاوەڕواندەکەن نرخی لە دەورووبەری ٣٠ ملیۆن بێت.

هەرچی زیاشە، تەمەنی ٢٩ ساڵە و نرخیشی گرانترە. هەربۆیە هێرشبەرەکەی چێڵسی بژاردەی دووهەم دەبێت لەباری رێکنەکەوتن لەگەڵ ئاسێنسیۆ و مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button