ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر یۆنایتد داوایەكی بارسێلۆنا سەبارەت بە ماگوایەر ڕەتدەكاتەوە

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی داوایكردووە هاری ماگوایەری بەرگریكاری یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ذە سەن بارسێلۆنا داوایكردووە كە ماگوایەر بەشێك بێت لە گرێبەستەكەی فرانكی دی یۆنگ.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە شەیتانە سورەكان ڕەتیانكردووەتەوە بەرگریكارەكەیان بەشداری پێبكەن لە گواستنەوەی دی یۆنگدا و ئامادەن ئەو بڕەی یانە كەتەلۆنییەكە داوایكردووە لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە ناوەڕاستكارەكەیان بیدەن و یاریزانەكە بگوازنەوە ئۆلد ترافۆرد.

بارسێلۆنا بۆ دەستبەرداربوون لە دی یۆنگ داوای 69 ملیۆن پاوەند دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button