عێراقکوردستان

یانەی زاخۆ لە بەردەم هەلێکی مێژوویی دایە

لە یاری پێش کۆتایی جامی عێڕاق،  سبەی سێشەممە 28 / 6 /  2022 کاتژمێر 7ـی ئێوارە یانەی زاخۆ ڕووبەڕووی یانەی کارەبا دەبێتەوە، یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بڕیاریدا ئەو یاریە لە یاریگای نەجەف بەڕێوەبچێت وەك یاریگای بێ لایەن بۆ هەر دوو یانە.

ماوەی دوو ڕۆژە شاندی تیپی تۆپی پێی یانەی زاخۆ گەیشتوونەتە شاری نەجەف و ئامادەکاری دەکەن بە مەبەستی گەیشتن بە یاری کۆتایی جامی عێڕاق بۆ یەکەم جار لە مێژووی یانەکە دا ببنە پاڵەوان و جامەکە بەرزبکەنەوە، دەیان هاندەری یانەکەش بۆ پاڵپشتی کردن و هاندانی یانەی زاخۆ دوێنێ گەیشتنە شاری نەجەف.

لە یاری پێش کۆتایی دا زاخۆ بە ئەنجامی 2 _ 0 لە یانەی مەسافی باشووری بردبۆوە و یانەی کارەباش بە لێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوت بە سەر یانەی ئەمانەی بەغداد، براوەی ئەم یاریە لە یاری کۆتایی دا ڕووبەڕووی براوەی یاری نێوان زەوڕا و کەرخ دەبێتەوە کە بڕیارە سبەی لە یاریگای شەعب لە شاری بەغداد یاری بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button