ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر سیتی لەگەڵ ناوەڕاستکارێک رێکەوت

یاریگا
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لەگەڵ کالڤین فێلیپس ناوەڕاستکاری یانەی لیدز یونایتد گەیشتە رێکەوتن.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، دواجار هەردوو یانە ئینگلیزیەکە لەسەر گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکە بۆ ریزەکانی ستیزن گەیشتنە رێکەوتن و، یانەکەی شاری مانچێستەر بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە، 42 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 3 ملیۆنی دیکە وەکو پاداشت پێشکەش دەکات.

بەم شێوەیە چاوەڕێ دەکرێت کالڤین لە دوای هالاند لە چەند رۆژی داهاتوو ببێتە دووەم گواستنەوەی ئەم هاوینەی مانچێستەر سیتی.

Back to top button