ئه‌وروپائینگلتەرا

کالڤین فیلیپس پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە

یاریگا
کالڤین فیلیپس، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا و یانەی مانچێستەر سیتی بەهۆی ئەو پێکانەی لە شانی تووشی بووە، لەوانەیە بەشداری مۆندیالی قەتەر نەکات.

رۆژنامەی زە ئەتلەتیکی بەریتانی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی ستیزن سەرەڕای ئەوەی ماوەیەکە بەهۆی ئەو پێکانەی لە شانی تووشی بووە چارەسەری سروشتی وەردەگرێت، بەڵام دواجار تیمی پزیشکی یانەکەی گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی یاریزانەکە پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر بێتو کالڤین نەشتەرگەری بۆ بکرێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ناتوانێت بەشداری مۆندیالی داهاتوو بکات.

Back to top button