ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

وەڵامی دەنگۆكانی پەیوەندیكردنی كریستیانۆ بە بایرنەوە دەدرێتەوە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئەڵمانیا وەڵامی دەنگۆیەكانی پەیوەندیكردنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی بە ڕیزەكانی بایرن میونشنەوە دەدەنەوە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە هەواڵێكیدا ڕایگەیاند كە بایرن میونشن بۆ شوێنگرتنەوەی لیڤاندۆڤسكی دەیەوێت كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بگوازێتەوە ڕیزەكانی یانەكەی.

لای خۆیەوە كریستیان فالك ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو لە ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشكرایكرد كە سەرجەم ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستیەوە.

بایرن میونشن بیر لە گواستنەوەی ڕۆناڵدۆ ناكاتەوە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

مانچێستەر یۆنایتد نەیتوانی خۆی بگەیەنێتە یاریەكانی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ و بۆ وەرزی نوێ لە خولی ئەوروپی یاری دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button