ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

تیباس تووڕەیە لە دیمانەکەی خلێفی

یاریگا-خافیێر تیباس سەرۆکی تۆپی پێی ئیسپانیا بە توندی وەڵامی ناسڕ خلێفی دەداتەوە.

دوێنێ رۆژنامەی مارکا، دیمانەیەکی تایبەتی لەگەڵ خلێفی بڵاوکردەوە، لە یەکێک لە تەوەرەکاندا خلێفی وەڵامی سکاڵاکەی لالیگای دایەوە سەبارەت بە شکاندنی یاساکانی یاری خاوێن و وتبووی “نازانم تیباس کێیە بەڵام ئامۆژگاری و قسە لە کەسان و لە خولەکانی دەرەوەی خۆیان وەرناگرن”.

سەرۆکەکەی لالیگاش لە تویتەر نوسیوییەتی “خلێفی بوونەوەرێکی جیاوازە! ئەو هەموومان بە گەمژە دەزانێت و خۆیشی باوەڕی بە درۆکانی خۆی نیە، لە دیمانەکەی مارکا ئەوە بە روونی دیارە و بەوپەڕی لوتبەرزییەوە قسە دەکات. یاساکان بۆ پاریس سان جێرمان نین و ئێمەش بەردەوام دەجەنگین لەپێناو نەهێشتنی فێڵ و تەڵەکەبازی و جێبەجێکردنی یاسا بە یەکسانی بۆ هەمووان”.

جەنگی نێوان تیباس و خلێفی، پاش مانەوەی ئێمباپێ هات لە پاریس و  یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بەفەرمی سکاڵای لەسەر پاریس سان جێرمان بەرزکردەوە بە هۆکاری ئەوەی ، نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئێمباپێ لە دەرەوەی یاساکانی یاری خاوێنە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button