ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

رۆناڵدۆ دەیەوێت مارسێلۆ و ئالڤێس بباتە یانەکەی

یاریگا
رۆناڵدۆ نازاریا دالیما، سەرۆکی یانەی ریال ڤایادۆلیدی ئیسپانیا دەیەوێت هەردوو یاریزانی هاونیشتیمانی مارسێلۆ و دانی ئالڤێس پێکەوە بۆ ریزەکانی یانەکەی بگوازێتەوە.

ئەکرەم کۆنور رۆژنامەنوسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، رۆناڵدۆی دیاردە کە خاوەنی بەشێکی زۆری یانەی ریال ڤایادۆلیدە، دەیەوێت هەردوو هاونیشتیمانیەکە پێکەوە بۆ ریزەکانی یانەکەی بگوازێتەوە و، چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو گفتوگۆکان لەگەڵ ئەو دوو یاریزانە دەست پێ بکات.

ئالڤێس دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا، گرێبەستەکەی نوێ نەکرایەوە و یانەکەی جێهێشت، بە هەمان شێوە مارسێلۆ ئەویش گرێبەستەکەی نوێ نەکرایەوە و یانەکەی جێهێشت.

Back to top button