عێراقکوردستان

هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی نەفتی میسان دەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 6ـی ئێوارە لە یاریگای ئۆڵۆمپی میسان هەر دوو یانەی نەفتی میسان و هەولێر ڕووبەڕووی یەکترببنەوە، ئەم یاریە لە دوایین یارییەکانی گەڕی 36ـی خولی نایابی عێڕاقە.

لەگەڵ گەیشتنیان بۆ میسان، یانەکەی پایتەختی کوردستان دوێنێ کۆتا مەشقی خۆیان لە یاریگاکەی نەفت ئەنجامدا.

هەولێر لە ناوچەی دابەزین دوورکەوتۆتەوە و تاڕادەیەك گرنگی ئەوتۆی نیە، بە پێچەوانەوە یانەی نەفتی میسان لە ناوچەی دابەزینە و مەبەستیەتی بە بردنەوەی ئەم یاریە و پاڵپشت بە یاریگا و هاندەرانی بەردەوامی بدات لە ڕیزی یانە پلە نایابەکان بۆ وەرزی داهاتوو، یانەی هەولێر بۆ ئەم یاریە سەرجەم یاریزانەکانی ئامادەن تەنها یاریزان ( بارزان شێرزاد) نەبێت کە ماوەیەك بەر لە ئێستا بە هۆی نەشتەرگەری لە ئەژنۆی لە یاریگاکان دوورکەوتۆتەوە.

نەفتی میسان بە 37 خاڵ لە پلەی پازدەم و یانەی هەولێریش بە 43 خاڵ لە پلەی دوازدەمی خولی نایابی عێڕاق دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button