خوله‌کانی دیکە

نوێترین زانیاری لەسەر چارەنوسی دی یۆنگ

یاریگا
کارگێری هەردوو یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا و مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەردەوامن لە گفتوگۆکانیان لەبارەی چارەنوسی فرانکی دی یۆنگ ناوەڕاستکاری هۆڵەندی.

فابریزیۆ رۆمانۆ کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە، هەردوو یانە بەردەوامن لەسەر گفتوگۆکانیان، بلاوگرانا دەیەوێت دەستبەرداری ناوەڕاستکارەکەی بێت، بەهۆی بارگرانی مووچەکانی و بەم دواییەش ئۆفەرێکی شەیتانە سوورەکان بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ رەتکردووەتەوە.

رۆمانۆ ئەوەشی ئاشکرا کردووە بارسێلۆنا ئامادەنیە کەمتر لە 85 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری دی یۆنگ بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button