ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ئینتەر میلان ئۆفەرێكی پاریسی ڕەتكردەوە

یاریگا-

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ئۆفەرێكی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بەمەبەستی گواستنەوەی سكرینار ڕەتكردەوە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: ئینتەر میلان ئۆفەرێكی پاریسی بۆ گواستنەوەی سكرینار ڕەتكردەوە.

ئۆفەرەكەی پاریس بەمەبەستی گواستنەوەی بەرگریكارەكە 50 ملیۆن یۆرۆ و یاریزانێك بووە بەڵام یانە ئیتالیەكە ڕەتیكردووەتەوە.

ئیدارەی یانە ئیتالیەكە بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەكەیان داوای 80 ملیۆن یۆرۆ دەكەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button