ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئۆفەرەکەی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی لێڤاندۆڤسکی رەتکرایەوە

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دووەم ئۆفەری بۆ گواستنەوەی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی پێشکەشی بایرن میونشن کرد، بەڵام ئۆفەرەکە رەتکرایەوە.

کەمێک پێش ئێستا پەیامنێری کەناڵی گۆڵت ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا دووەم ئۆفەری بە بڕی 32 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو بەدەستهێنانی تواناکانی گۆڵکارە پۆڵەندیەکەی باڤارییەکان پێشکەش یانە ئەڵمانیەکە کرد، بەڵام ئۆفەرەکە رەتکرایەوە و ئەو یانەیە ئامادەنیە بەم پارەیە دەستبەرداری گۆڵکارەکەی بێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە کارگێری بایرن میونشن سوورن لەسەر ئەوەی کەمتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری لیڤا بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button