ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

لە پاریس دژایەتی زیدان دەکرێت

یاریگا
هەموو ئەگەرەکان بۆ ئەوە دەچن کۆتایی ئەم هەفتەیە ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی پاریس سانجێرمان دووربخرێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی Le Parisienـی فەرەنسی بڵاویکردەوە، کارگێری شازادەکان و راهێنەرەکەیان لە گفتوگۆدان و چاوەڕێ دەکرێت کۆتایی ئەم هەفتەیە راهێنەرە ئارجێنتیناییەکە لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە و کەسێکی دیکە لە شوێنی دیاری بکرێت. سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بەهێزترین پاڵێوراو زیدانە، بەڵام کامپۆسی بەرێوەبەری وەرزشی یانەکە دژی هاتنی زیزۆیە.

ئەو بەرێوەبەرەی پاریس سانجێرمان پێیوایە کریستۆفەر گالتیێر باشترین بژاردەیە بۆ راهێنەرایەتی یانەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button