خوله‌کانی دیکە

مانچێستەر یونایتد واز لە گواستنەوەی دی یۆنگ دێنێت

یاریگا
یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئامادەنیە ئەو پارەیەی یانەی بارسێلۆنا بۆ دەستبەرداربوون لە فرانکی دی یۆنگ، ناوەڕاستکاری هۆڵەندی یانەکەی داوا دەکات پێشکەشی بکات.

رۆژنامەی سپۆررتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، ماوەیەکە یانە ئینگلیزیەکە لەسەر داوای تێن هاگ راهێنەری هۆڵەندی یانەکەیان، هەوڵ بۆ گواستنەوەی هاونیشتیمانیەکەی لە یانە کەتەلۆنیەکە دەدەن، بەڵام ئەو یانەیە ئامادەنیە کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بن.

سپۆرت بڵاویشی کردەوە شەیتانە سوورەکان هەڕەشەی وازهێنان لە گواستنەوەی دی یۆنگ دەکەن، لەبەر ئەوەی ئامادەنین ئەو پارە خەیاڵیەی بۆ خەرج بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button