ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پاریس سانجێرمان ئۆفەرێک پێشکەش ئینتەر میلان دەکات

یاریگا
کارگێری یانەی پاری سانجێرمانی فەرەنسا، لە پێناو گواستنەوەی میلان سکرینایەر بەرگریکاری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا، گرێبەستێکیان بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە یانەکە کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، شازادەکان دەیانەوێت بەرگریکارەکەی نێرازۆری بۆ وەرزی داهاتوو بگوازنەوە ریزەکانیان و، بۆ ئەم مەبەستەش ئۆفەرێکیان بەرامەبر 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە یانەکە کردووە، بەڵام هەر زوو ئۆفەرەکەیان رەتکرایەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە یانەکەی شاری میلان لە پێناو هاوسەنگی دارایی دەبێت دەستبەرداری یەکێک لە ئەستێرەکانیان بن و، ئامادەن بەرامبەر 70 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە پێشکەش بە یانە فەرەنسیەکە بکەن.

Back to top button