ئه‌وروپائیتاڵیا

کۆنتی پێش یارییەکەی بەرامبەر ریال مەدرید هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت

یاریگا
ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ئینتەر میلان دوای ماوەیەکی زۆر دەتوانێت یاریی بە میلان سکرینایەر بەرگریکاری یانەکەی بکات.

هەژمارەی فەرمی ئینتەر میلان لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووە دوای نزیکەی یەک مانگ تووشبونی بەرگریکارەکەیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو یاریزانە دواجار لەو پەتا جیهانیە رزگاری بووە و ئامادەیە بۆ یارییەکەی بەرامبەر ریال مەدرید بەشداری بکات.

ئینتەر میلان شەوی داهاتوو لە گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەبێتەوە.

Back to top button