ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ئینتەر میلان ئامادەیە دەستبەرداری سکرینایەر بێت

یاریگا
یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ئامادەیە دەستبەرداری میلان سکرینایەر، بەرگریکاری سلۆڤاکی بێت، ئەگەر بێتو ئۆفەرێکی باشی بۆ بێت.

رۆژنامەی لاگازێتا سلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، نێرازۆری ئامادەیە بەرگریکارەکەی بێت، ئەگەر بێتو هەر یانەیەک ئامادەبێت 70 ملیۆن یۆرۆیان پێشکەش بکات، بە پێچەوانەوە هەوڵ دەدەن گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2027 نوێ بکەنەوە.

سکرینایەر ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و دەنگۆیەکیش هەیە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

Back to top button