عێراقکوردستان

هەولێر بەرامبەر کەرخ و زاخۆش بە ئامادەبوونی هاندەرانی یاری دەکات

ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر 4:45خولەک دوو یاری لە قۆناغی چارەگی کۆتایی جامی عێڕاق بەڕێوەدەچێت، دوای ئەوەی دوێنێ یانەی کارەبا سەرکەوتنی بە سەر یانەی ئەمانەی بەغداد تۆمارکرد و گەیشتە یاری پێش کۆتایی، بڕیارە ئەمڕۆ سێ یاریەکەی تر بەڕێوەبچێت.

یانەی زاخۆ دوای هەڵگرتنی سزاکەی لە نێو یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی مەسافی باشوور دەکات، چاوەڕوان دەکرێت هاندەرێکی زۆری یانەی زاخۆ ئامادەبن بۆ پشتیوانی کردنی یانەکە یان و براوەی ئەم یاریە بەرامبەر یانەی کارەبا یاری دەکات لە قۆناغی پێش کۆتایی.

لە یاریەکی تردا و لە شاری بەغداد، یانەی هەولێر لە نێو یاریگای ( ئەحمەدڕازی ) ڕووبەڕووی یانەی کەرخ دەبێتەوە، بۆ ئەم یاریە سەرجەم یاریزانەکانی هەولێر ئامادەن دوای گەڕانەوەی یاریزان ( فڕانکۆئۆتچۆ) لە هەڵبژاردەی تۆگۆ.

کاتژمێر 8ـی شەو لە یاریگای ( شەعب ) لە شاری بەغداد کلاسیکۆی عێڕاق لە نێوان هەر دوو یانەی زەوڕا و قوەی جەوی بەڕێوەدەچێت، یاری ئەم دوو یانەیە ساڵانە زۆرترین ڕێژەی ئامادەبووانی هاندەران و بینەری هەیە لە سەر ئاستی عێڕاق و ئامادەبوونی هاندەر لە نێو یاریگا ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات، براوەیان لە یاری پێش کۆتایی ڕووبەڕووی براوەی هەولێر و کەرخ دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button