ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لاپۆرتا باس لە گواستنەوەی لێڤاندۆڤسکی دەکات

یاریگا
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا رەتیدەکاتەوە باس لە گواستنەوەی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی یاریزانی پۆڵەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بکات.

سەرۆکی بلاوگرانا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرتی کەتولۆنی کاتێک پرسیاری چارەنوسی گۆڵکارەکەی باڤارییەکانی لێدەکرێت دەڵێت “ لیڤا ساڵێک گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ماوە و بێ رێزیە لەم کاتەدا باس لە چارەنوسی بکەین، دەمانەوێت رێز لە خۆی و یانەکەی بگرین “.

لاپۆرتا سەبارەت بە عوسمان دێمبلی یاریزانی فەرەنسی یانەکەشی گووتی کە ئۆفەرێکیان پێشکەش کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامیان وەرنەگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button