ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

زانیاری نوێ سەبارەت بە داهاتووی فرانكی دی یۆنگ

یاریگا-

فرانكی دی یۆنگی هۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نزیكە لە جێهێشتنی یانەكەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

گرێبەستی ناوەڕاستكارە 25 ساڵانەكە لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی 2026 بەسەردەچێت.

یاریزانە هۆڵەندیەكە لەلایەن یانە گەورەكانی ئەوروپاوە چاوی لەسەرە و دوای پەیوەندیكردنی ئیریك تین هاگ بە مانچێستەر یۆنایتدەوە یانەكە دەیەوێت لەسەر داواكاری ڕاهێنەرەكە بیگوازنەوە ڕیزەكانیان.

بەپێی زانیاریەكانی ذە ئەتلەتیك فرانكی دی یۆنگ لاری نیە لەوەی پەیوەندی بە ڕیزەكانی مانچێستەر یۆنایتدەوە بكات.

هەروەها هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە لە ئێستادا هەردوو یانە لە گفتۆگۆدان بەمەبەستی گواستنەوەی یاریزانەكە بۆ ئۆلد ترافۆرد و بۆ دەستبەرداربوون لە ناوەڕاستكارەكەیان یانە كەتەلۆنییەكە داوای 80 ملیۆن یۆرۆ دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button