خوله‌کانی دیکە

لیڤەرپوول گرێبەستێکی خەیاڵی پێشکەشی بێنفیکا دەکات

یاریگا
داروین نونێز، هێرشبەری ئۆرگوایی یانەی بێنفیکای پۆرتوگاڵی ئامانجی یەکەمی وەرزی داهاتووی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزیە.

فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە کارگێری یانە ئینگلیزیەکە ئۆفەرێکی 80 ملیۆن یۆرۆیی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە ئۆرگواییەکە ئامادە کردووە لەگەڵ پاداشتەکانی دیکە، هەرچەندە گفتوگۆ فەرمیەکان لە نێوان هەردوو یانە دەستیان پێنەکردووە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت بەم زووانە هەموو شتێک یەکلایی بکرێتەوە.

نونێز وەرزی رابردوو ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و، گرێبەستەکەی لەگەڵ بێنفیکا ساڵی 2025 کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button