ئه‌وروپائینگلتەرا

یەكەم لێدوانی نونێز دوای پەیوەندیكردنی بە لیڤەرپولەوە

یاریگا-

یەكەم لێدوانی داروین نونێزی ئۆرۆگوای و هێرشبەری نوێی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دوای ئەوەی بە شێوەیەكی فەرمی پەیوەندی بە یانەكەوە كرد.

گرێبەستەكەی نونێز لەگەڵ لیڤەرپول بۆ ماوەی شەش وەرز و تا ساڵی 2028 دەبێت ، یاریزانەكە بە  بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ و 25 ملیۆن گۆڕانكاری پەیوەندی بە ڕێدزەوە كرد.

لە ساتی ناساندنیدا وەك یاریزانی نوێی یانەكە نونێز ووتی: من زۆر خۆشحاڵم و دڵخۆشم کە لێرەم لە لیڤەرپول، یانەیەکی گەورەیە، شانازی بە خێزانەکەمەوە دەکەم دوای ئەو کارەی کە کردوویانە و سوپاسگوزاری ئەوانم کە لێرە بوون.

هەروەها ووتیشی: جێگای خۆشحاڵییە کە لێرەم لە لیڤەرپول و زۆر خۆشحاڵم کە بەشێکم لەو یانە مەزنە، من لە بەرامبەر لیڤەرپول یاریم کردووە و لە یارییەکی زۆردا لە چامپیۆنزلیگ بینەریان بووم و ئەمەش شێوازی یاریکردنی منە.

نونێز لەگەڵ ڕێدز درێسی ژمارە 27ی دیفۆك ئۆریگی دەپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button