عێراقکوردستان

زاخۆ بەبێ هاندەر و نەورۆزیش بۆ تۆڵەکردنەوە یاری ئەنجامدەدەن

ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر 4:45 خولەك لە کۆتا ڕۆژی یارییەکانی گەڕی 35ـی خولی نایابی عێڕاق، یانەی نەورۆز لە نێو یاریگای زانکۆ لە شاری سلێمانی میوانداری یانەی تەڵەبە دەکات.

نەورۆز لە قۆناغی دووەمدا هیچ یاریەکی لە خاکی خۆیدا نە دۆڕاندووە، بۆ ئەمڕۆش توانای یاریزانەکانی ( مەحمەدسامی، دیاریاخی، سەجادکازم)ـی بۆ دەگەڕێتەوە، یانەکەی شاری سلێمانی لە قۆناغی یەکەمدا بە ئەنجامی 1 _ 0 شکستی هێنابوو بەرامبەر یانەی تەڵەبە بۆیە ئەمڕۆ بۆ تۆڵەکردنەوە و بەردەوامیدان لە سەر ئەنجامە باشەکانیان یاری دەکەن،  تەڵەبە بە 65 خاڵ لە پلەی دووەم و نەورۆزیش بە 45خاڵ و بە شێوەی کاتی لە پلەی نۆیەم دێت و لە ئەگەری سەرکەوتنی دێتە ڕیزبەندی هەشتەمی خولی نایابی عێڕاق.

یانەی زاخۆ لە نێو یاریگای دهۆك و بەبێ ئامادەبوونی جەماوەر ڕووبەڕووی یانەی سناعە دەبێتەوە، زاخۆ ئەنجامەکانی ئەم دواییەی دڵخۆشکەر نین و پێویستی بە سەرکەوتنە پێش ئەوەی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە قۆناغی هەشتی جامی عێڕاق ڕووبەڕووی مەسافی باشوور ببێتەوە.

زاخۆ بە 44 خاڵ لە پلەی دەیەم و سناعە بە 35 خاڵ لە پلەی شازدەمی خولەکەدێن،

بابەتی زیاتر

Back to top button