ئیسپانیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
بەیڵ خۆی پێشکەشی خیتافی دەکات!
یاریگا-گاریس بەیڵ ئامادەیی خۆی نیشانداوە پەیوەندی بە یانەی خیتافی ئیسپانییەوە بکات و یانەکەش دەڵێن “بیری لێ دەکەینەوە!”.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی مارکا، بەیڵ دەیەوێت لە ئیسپانیا بمێنێتەوە و سەرۆکی یانەی خیتافیش لە دیمانەیەکدا ئاشکرایکردووە کە بەڵێ گفتوگۆیان لەگەڵ بریکارەکەی کردووە.
ئەنخل تۆرێسی سەرۆک لەوبارەیەوە وتوویەتی “٤٥ خولەک پێش ئێستا قسەم لەگەڵ نوێنەری ئەو یاریزانە کردووە و ئەوان دەیانەوێت بەیڵ بێتە خیتافی، منیش پێم وتوون پێویستە بیری لێبکەینەوە و لەگەڵ بۆردی یانەکە راوێژبکەین پاشان وەڵامتان دەدەینەوە.
جگە لە بەیڵ کە گرێبەستەکەی بەکۆتا دێت، مەدرید دەیەوێت لە هێڵی هێرشبەر هەریەک لە ماریانۆ دیاز و لوکا یۆڤیجیش بداتە یەکێک لە یانەکانی دیکەی ئیسپانیا.