ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌را

گواردیۆلا: نادال باشترین وەرزشكاری مێژووی ئیسپانیایە

یاریگا-

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە كە ڕافائیل نادال باشترین وەرزشكاری مێژووی ئیسپانیایە.

لە لێدوانیدا كە ڕادیۆی كادینا كۆپی بڵاویكردووەتەوە پیپ ووتی: بەبێ هیچ گومانێك نادال باشترین وەرزشكاری مێژووی ئیسپانیایە ، ئەو شتە مەحاڵەكان ئەنجام دەدات.

سەبارە بە تواناكانی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی لیڤاندۆڤسكی پیپ ووتی: ئێمە باسی لیڤاندۆڤسكی دەكەین ، ئەو دەتوانێت لە هەموو شوێنێك خۆی بگونجێنێت ، بەڵام نازانم كە ئایا بارودۆخی دارایی بارسێلۆنا ڕێگەیان پێدەدات یاریزانەكە بگوازنەوە یان بایرن دەستبەرداری دەبێت یان نا.

هەروەها ووتیشی: ئەو بارودۆخە داراییە زۆر قورسە كە ڕووبەڕوویان بووەتەوە ناتوانن گرێبەستی گەورە واژۆ بكەن ، بەڵام ئەوانە كاتین و هەمووان دەبێت ئەوە قبوڵ بكەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button