پەیامی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر سویسرا
یاریگا-
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ، ئەفسانەی هەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر سویسرا پەیامێكی بڵاوكردەوە.
هەردوو هەڵبژاردەی پورتوگال و سویسرا لە یاریەكانی نەیشن لیگ ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكەش بە بردنەوەی پورتوگال بە چوار گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات.
گۆڵەكانی پورتوگال لە لایەن ویلیام گۆڵێك و دۆن دوو گۆڵ و جواو كانسێلۆوە تۆمار كران.
لە دوای یاریەكە دۆن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی:
” سەرکەوتنێکی زۆر گرنگ لەگەشتەکەماندا ، شانازی و متمانەیەکی زۆر بەم گرووپەوە دەكەم ، هێزێکی زۆر بۆ ئەوەی ئەوە پێشکەشی پرتوگالیەکان بکەین کە ئارەزوی ئەکەن، سەرکەوتن و نمایشی بڕوا پێ هێنەر ، وا هەست دەكەن وەرزەکە کۆتای پێهاتوە بەڵام لەڕاستیا ئەمە تەنها سەرەتایەکە ”.
بە تۆماركردنی 117 گۆڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە پێشەنگی گۆڵكارانی نێودەوڵەتی دەبینرێت.