ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
ماتیچ و مۆرینهۆ یەکدەگرنەوە
یاریگا-نیمانیا ماتیچ زۆر نزیکە لە پەیوەندیکردن بە ریزەکانی رۆماوە.
بەگوێرەی سکای سپۆرت ئیتاڵیا ، رێککەوتنەکە کۆتایی هاتووە و تەنها چەند ووردەکارییەک ماوە تاوەکو بەفەرمی رابگەیەندرێت.
بەگوێرەی سەرچاوەکە گرێبەستەکە بۆ وەرزێک دەبێت لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ وەرزی دووهەم.
ماتیچ لەگەڵ کۆتایی وەرز رایگەیاند مانچێستەریونایتد جێدەهێڵێت و گواستنەوەکەشی بێ بەرامبەرە بۆ یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا. پێشتر ئەو یاریزانە لە هەردوو یانەی چێڵسی و مان یونایتد کاری لەگەڵ خۆزێ مۆرینهۆ کردووە.