عێراق

یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێڕاق گیانی لە دەستدا

دوای ئەوەی چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوە لە ناوچەی قادسیە لە شاری بەغداد  هێرشی کرایە سەر، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی عێڕاق ( حەیدەر عەبدولڕەزاق) گیانی لە دەستدا، ناوبراو تووشی شکانی ئێسك بوو لە  سەریدا و چەند ڕۆژێکیش لە نەخۆشخانە مایەوە، بەڵام دواجار یاریزانی ناوبراو بە هۆی بەرکەوتنی زەبرێکی زۆرەوە دوێنێ شەو گیانی لە دەستدا.

حەیدەر عەبدولڕەزاق بۆ چەندین یانەی عێڕاق و دەرەوەی عێڕاق یاری کردووە، هەروەها یاریزانی هەر دوو یانەی ( دهۆك و سلێمانی) بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button