عێراقکوردستان

نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر دیوانییە یاری دەکات

لە کۆتا ڕۆژی بە ڕێوەچوونی گەڕی 34ـی یارییەکانی خولی نایابی عێڕاق، ئەمڕۆ یانەی نەورۆز لە ئەرکێکی قوڕسدا دەبێتە میوانی یانەی دیوانییە.

لەم گەڕەدا یانە کوردیەکان ئەنجامیان باش نەبوو، هەولێر بەرامبەر بوو لەگەڵ یانەی قاسم و زاخۆش بە یانەی قوەی جەوی دۆڕا، ئەمڕۆ ئێوارەش کۆتا نوێنەری کوردستان کە یانەی نەورۆزە کاتژمێر 4:30خولەک بەرامبەر دیوانییە یاری دەکات، یانەی دیوانییە کێبڕکێی مانەوە دەکات لە خولەکە و ئەنجامەکانی ئەم دواییەی تاڕڕادەیەك باش بووە و لە نێو یاریگای خۆیدا شکست هێنانی قورسە.

هەرچی یانەی نەورۆزە ئەمڕۆ بە بێ ئامادەبوونی پێنج یاریزانی ئەم یاریە ئەنجامدەدات و هەریەك لە ( مەحەمەد دلاوەر، دیاریاخی، مەحەمەد سامی، حوسێن فازڵ) بە هۆی پێکانەوە و ( سەجادکازم) بە هۆی ڕاگیرانیەوە ناتوانن بەشداری یاریەکە بکەن.

ئاسۆڕۆستەمی هێرشبەری یانەکەش دەیەوێ بەردەوامی بدات بە ململانێکردنی بوون بە گۆڵکاری خولەکە و لەم یاریانەی ماوە بتوانێت ژمارەی گۆڵەکانی زیاتر بکات لە یاریزانی یانەی شوڕتە ( مەحمودمەواس) کە ئێستا بە 21 گۆڵ گۆڵکاری خولی نایابی عێڕاقە و ئاسۆڕۆستەمیش بە 17 گۆڵ لە ڕیزبەندی دووەمی گۆڵکارانی خولەکە دێت.

نەورۆز بە 45 خاڵ لە پلەی هەشتەم و دیوانییەش بە 29 خاڵ لە پلەی هەژدەیەمی خولی نایابی عێڕاق دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button