خوله‌کانی دیکە

مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول کێبڕکێیانە لەسەر نونێز

یاریگا
داروین نونێز، هێرشبەری ئۆرگوایی یانەی بێنفیکای پۆرتوگاڵ بووەتە ئامانجی هەردوو یانەی لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی.

رۆژنامەی ئێندیپێندێتی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە ئۆرگواییەکەی یانە پۆرتوگاڵیەکە ئامانجی یەکەمی رێدزە بۆ شوێنگرەوەی سادیۆ مانێ سەنیگالی، لەلایەکی دیکەوە کارگێری شەیتانە سوورەکانیش هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن.

نونێز ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە خولی پۆرتوگاڵ بەشداری 28 یاریی کرد و توانی 26 گۆڵ تۆمار بکات، هەروەها ئەو یاریزانە 22 ساڵانە لە ساڵی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button