ئه‌وروپائینگلتەرا

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پەیامێكی بڵاوكردەوە

Yariga App

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی پەیامێكی بڵاوكردەوە.

لە لێدوانیدا كە هەژماری فەڕمی شەیتانە سوورەكان بڵاویكردووەتەوە ڕۆنالدۆ ووتی: ئەوەی من دەمەوێت بە هاندەرانی مانچێستەر یونایتد بڵێم ، ئێوە سەرسوڕهێنەرن، چونکە تەنانەت لە کاتی دۆڕاندا لە پشتگیری کردنی تیمەکە نەوەستاون ، هاندەران هەموو كات لە دڵماندان و هەر ئەوانن دەبێت هەموو كەس ڕێزیان لێ بگرێت.

سەبارەت بە ژمارە پێوانەییەكان دۆن ووتی: ژمارەكان بە شێوەیەكی ئاسایی دێن ، من گرنگیان پێ نادەم و دوایان ناكەوم ، بەڵام دەمەوێت بڵێم ژمارەكان دوام كەوتون ئەوەش باشە.

لە كۆتاییشدا ووتی: من دڵخۆشم لە مانچێستەر یۆنایتد ، شتێكی زۆرجوانە هەموو كات كە گۆڵ بۆ ئەو یانەیە تۆمار بكەیت ، متمانەم بە مانچێستەر یۆنایتد هەیە كە دەگەڕێتەوە ئەو شوێنەی كە شایەنیەتی ، هەندێك جار كاتی ئەوێت بەڵام من هێشتا باوەڕم بەو تیمە هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button