ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئیسكۆ پەیوەندی بەیانەیەكی ئیتاڵیەوە دەكات

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد فرانچیسكۆ ئیسكۆی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پەیوەندی بە خولی ئیتاڵیەوە دەكات لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

بەشێوەیەكی فەرمی ئیسكۆ ڕۆشتنی خۆی لە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدرید ڕاگەیاند دوای تەواو بوونی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە شاهانەكە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی گرنگی بە تواناكانی یاریزانە ئیسپانیەكە دەدات.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە خۆرخی میندیزی بەڕێوەبەری كارەكانی یاریزانەكەی پێشكەشی ڕۆما كردووە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە دوای تەواو بوونی گرێبەستەكەی ئیسكۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید یاریزانەكە بە خۆڕایی پەیوەندی بە یانە ئیتالیەكە دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button