عێراقکوردستان

سامیە لە پێناو هەولێر ماوەتەوە و سەعدئەحمەدیش گەڕاوەتەوە

سبەی پێنج شەممە 2/6/2022 لە گەڕی 34ـی خولی نایابی عێڕاق، یانەی هەولێر دەبێتە میوانی یانەی قاسم، هەولێر بۆ ئەم یاریە بێ بەش دەبێت لە تواناکانی هەریەك لە یریزانان ( سەعدئەحمەد و فرانکۆئۆتچۆ) بە هۆی پەیوەندیکردن بە هەڵبژاردەکانیانەوە.

یاسین سامیەی هێرشبەر لە لایەن ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سوریاوە بانگهێشتکراوە بۆ یاریە دۆستانەکەی ئەمڕۆ بەرامبەر تاجکستان، بەڵام سامیە بە هۆی یاریەکەی هەولێر بڕیاریدا بمێنێتەوە و پەیوەندی بە هەڵبژاردەکەیەوە نەکات، هەرچەندە سەعدئەحمەد بڕیاریداوە ڕاستەوخۆ دوای تەواو بوونی یاریەکەی سوریا ڕاستەوخۆ بگەڕێتەوە پەیوەندی بە یانەی هەولێرەوە بکات، بەڵام ئەگەرێکی لاوازەوە بۆ یاری هەولێر و قاسم ئامادەدەبێت.

هەولێر بە 39 خاڵ لە پلەی دوانزەم و قاسم بە 33 خاڵ لە پلەی حەڤدەمی خولی نایابی عێڕاق دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button