یاریگا-
فلۆرینتینۆ پێرێز ، سەرۆكی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
ڕیاڵ مەدرید لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕووبەڕووی لیڤەرپول بوویەوە و یاریەكەشی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە توانی بۆ جاری چواردەیەم ببێت بە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
لە دوای یاریەكە سەرۆكی یانە شاهانەكە ووتی: پێوویستە كە دان بەوەدا بنێین كە ئەنچیلۆتی باشترینە ، ئەو ڕیاڵ مەدرید و یاریزانەكان زۆر باش دەناسێت.
سەبارەت بە ئیمباپێ ووتی: ڕووداوەكانی ئیمباپێمان لە بیر كرد ، ئەوە شتێك بوو لە ڕابردوودا ، وەك ئەوەی هەرگیز ڕووی نەدابێت ، ڕیاڵ مەدرید وەرزێكی نایابی بەڕێكرد ، دەبێت تەنها باسی ئەوە بكەین.
هەروەها ووتیشی: ڕیاڵ مەدرید بەردەوام دەبێت لەوەی باشترین یاریزانەكان بهێنێتە یانەكە.
كیلیان ئیمباپێ ئۆفەرەكەی ڕیاڵ مەدریدی ڕەتكردەوە و گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس تا ساڵی 2025 نوێ كردەوە.