ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ - یۆرۆلیگ

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی كۆرتوا پێش یاریەكەیان بەرامبەر لیڤەرپول

Captain Korek

یاریگا-

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تیبۆ كۆرتوای بەلجیكی و گۆڵپارێزی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر لیڤەرپول.

سبەینێ شەممە كاتژمێر 22:00بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپول لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە.

لێدوانەكانی كۆرتوا پێش یاریەكەیان:

كۆرتوا: یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید؟ ئێستا من لە جێگایەكی زۆر باشم لە مێژوودا.

كۆرتوا: لیڤەرپول دەزانێت كە ڕیاڵ مەدرید یاری كۆتایی ئەنجام نادات بەڵكو دەیباتەوە.

كۆرتوا: كەریم بێنزیما زۆر باش بووە و بردنەوەمان پێ دەبەخشێت.

كۆرتوا: هێڵی بەرگری پێوویستە بەشێوەیەكی باش كارەكانیان بكەن ، شتەكە پەیوەستە بە هەمووانەوە ، ئێمە توانای لیڤەرپول دەزانین.

كۆرتوا: بەردەوامی بێنزیما لە گۆڵ تۆماركردن وا دەكات تیمەكە بردنەوە بەدەست بهێنێت ، هەرچەندە بە كاتی سەختدا تێپەڕین ، بەڵام ئەو هەموو كات پەستانی دەخستە سەر تیمی بەرامبەر.

كۆرتوا: ئێمە بەهۆی كارەكانی ستافی تەكنیكیەوە لە یاری كۆتایین.

كۆرتوا: ڕاهێنەر خۆی بە باشی بڕیار دەدات كە كێ یاری دەكات و كێ یاری ناكات ، كارەكانی ستافی تەكنیكی و دەستەی ڕاهێنەران بە گشت نایاب بوو ئەم وەرزە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button