ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیافه‌ره‌نسا

پاریس سانجێرمان جارێکی دیکە دەبێتە بەربەست بۆ ریال مەدرید

یاریگا
ماوەیەکە کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەیەوێت رافایل لیاو هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی رازی بە گواستنەوەی بکات، بەڵام کارگێری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنساش هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە.

پاولۆ ماڵدینی بەرێوەبەری وەرزشی یانە ئیتاڵیەکە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ لاگازێتا دلۆ سپۆرت دەلێت ” هەردوو یانەی ریال مەدرید سەرەتا و پاشان پاریس سانجێرمان هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە لاوەکەی ئێمە دەستپێکردووە، بەڵام ئێمە بە هیچ شێوەیەک ئامادەنین دەستبەرداری ئەو یاریزانە لاوەمان بین ”.

لیاو تاوەکو هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ ئەیسی میلان هەیە و، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 150 ملیۆن یۆرۆیە و، هەردوو یانەکەش ئامادەن پارەکە پێشکەش بەو یانەیە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button