یاریگا

کاپێلۆ شیکاری بۆ کێشەکان و خاڵی لاوازی میلان دەکات

فابیۆ کاپێلۆ راهێنەری بەئەزموونی ئیتاڵی باسی ئەو هۆکارانە دەکات کە بوونە هۆکاری شکستە خراپەکەی میلان بەرامبەر پاریس سان جێرمان.

رۆسۆنێری بەرامبەر گەورەکان ئاستی وەک پێویست نیە و لەم هەفتەیەشدا لە خولی پاڵەوانەکان بە ئەنجامی 3-0 دۆڕان بە پاریس سان جێرمان.

کاپێلۆ لە پەڕەی نۆیەمی رۆژنامەی گازیتا دیلۆ سپۆرت بابەتێکی شیکاری بڵاوکردووەتەوەو لە بەشێکیدا هاتووە

لە یاری خاکی پاریسدا، میلان  بە ئەستەم توانی پێ بنێتە ناوچەی سزای پاریس، تەنها یەک دەرفەتیان هەبوو لە قاچی پولیسیچ و ئەویش هەڵە بڕیاری کۆتایی دا. دەبوو پاس بدات بە ژیرۆ لەبری ئەوەی شووت بکات. پولیسیچ خۆیشی چانس یاوەری بوو تۆپەکەی پێگەیشت چونکە لە پاسێکی ماینانی گۆڵپارێزەوە بوو نەک هێرشی رێکخراو. میلان ستراتیجی نەبوو لەو یارییەدا. کێشەیەکی دیکە ئەوەیە، ژیرۆ زۆر پشتی پێدەبەسترێت و لەویش زیاتر زۆر پشت بەستنە بە باڵی چەپ و زۆربەی پلانەکەیان لەلای هێرناندێز و رافا(رافایل لیاو) ـەوەیە.  لەم وەرزەدا تیۆ هێرناندێز وەک رابردوو خێرایی نەماوە و لیاو یش تەمەڵە لە جوڵەدا، لەگەڵ ئەوەش نایابە لە توانای بڕین و شکاندنی بەرگریدا بەڵام دەبێت توانای گۆڵکردنی باشتر بکات.

 

میلان لە سێ یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی پاڵەوانەکاندا بەرامبەر  دۆرتموند، نیوکاسڵ و پاریس خاوەنی تەنها دوو خاڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button