ئیتاڵیا

گازیتا: لیاو وەک مێسی نیە!

گازیتا دیلۆ سپۆرت هاندەرانی میلان ئاگاداردەکاتەوە هیوایەکی زۆر لەسەر رافایل لیاو هەڵنەچنن.

هەموو هیوای رۆسۆنێری ئەوەیە بە گەڕانەوەی لیاو، میلان بتوانێت ریمۆنتادا بەسەر ئینتەر ئەنجام بدات و بگەنە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان. بەڵام سێباستیانۆ ڤێرنازا رۆژنامەنووسی گازیتا لە ژمارەی ئەمڕۆدا نوسیوییەتی

 

“ئایا میلان دەتوانێت ئەنجامەکە ئاوەژوو بکاتەوە بەهۆی لیاو؟ نەخێر، بەڵکو دەبێت وەکو تیم یاری بکەن، یەک یاریزان بەتەنها ناتوانێت شکستێکی ٢-٠ بگۆڕێت بە بردنەوە مەگەر ناوی مێسی بێت. تەنها یاریزانی سەردەمە کە توانایەکی لەو جۆرەی هەبێت، لە رابردووشدا پێلێ، کرۆیف و ماڕادۆنا و چەند یاریزانێکی کەم ئەو توانایان هەبووە، ئەوەشمان بیرنەچێت لیاو تازە لە پێکان گەڕاوەتەوە و رەنگە ئازاری هەبێت”.

میلان بێ ئەستێرەی یەکەمی یەکەم یاری ٢-٠ دۆڕاند و ئەمشەویش لە یاری گەڕانەوەشدا شەڕی مان و نەمان بەرامبەر ئینتەر دەکات لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی پاڵەوانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button