ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لوکاکو دەیەوێت بگەڕێتەوە ئیتاڵیا

رۆمیلو لوکاکو چاوی لەوەیە بگەڕێتەوە خولی ئیتاڵی پاش گەڕانەوە بێ هیواکەرەکەی بۆ چێڵسی لە هاوینی رابردوو دا.

بەپێی هەواڵێکی کۆریێری دیلۆ سپۆرت، هەردوو یانەی ئینتەرمیلان و ئەیسی میلان ئاگاداری دۆخی یاریزانەکان. ئینتەر ئامادەیە دەستبەرداری لاوتارۆ مارتینێز ببێت لە پێناو گەڕانەوەی گۆڵکارە ئەرژەنتینییەکە. هەرچی میلانیشە وەرزی داهاتوو بەشداریی خولی پاڵەوانەکان دەکەن و پێویستیان بە هێرشبەرێکی سەرەکییە بەهۆی پێکان و هەڵکشانی تەمەنی ئۆلیڤەر ژیرۆ و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج.

سەرچاوەکە دەڵێت، تۆماس توخێل ئامادەیە دەستبەرداری ببێت بەڵام تەنها بە خواستن و خوودی یاریزانەکەش دەبێت بە مووچەیەکی کەمتر رازی بێت لەوەی چێڵسی کە دەگاتە ١٥ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە.

لوکاکو لە ئاستێکی نایابدا لەگەڵ ئینتەر بەڵام فرۆشرا بە چێڵسی بۆ دووهەم جار و ئەمجارەشیان نەیتوانی ئەو ئاستە پێشکەش بکات لەگەڵ بلوز کە چاوەڕواندەکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button