ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: پریمەرلیگ ڕەزامەندی نیشاندا بە كڕینەوەی چێڵسی

یاریگا-

بە شێوەیەكی فەرمی یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا ڕەزامەندی نیشاندا بە كڕینەوەی یانەی چێڵسی لە لایەن ملیاردێری ئەمریكی تۆد بۆڵی.

چێڵسی بڕیاریدا پشکەکانی یانەکە بۆ فرۆشتن دابنێت، دوای ئەوەی حکومەتی بەریتانیا سزای قورسی بەسەر خاوەنی ڕووسی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچدا سەپاند، لەبەر ڕۆشنایی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڤلادیمیر پۆتینی سەرۆکی ڕوسیادا.

تۆد بۆڵی  بە بڕی 4.2 ملیار پاوەند پشكەكانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی كڕیەوە.

پریمەرلیگ لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕەزامەندی نیشاندا بە كڕینەوەی یانەكە لەلایەن تۆد بۆڵیەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button